ئایا تا چ ڕادەیەك تجمیل كردن حەرامە هی هەر شوێنێك بێت

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

جوانكاری ناوێكی گشتی یە بۆ ئەوەی بزانین حوكمی دروستە یان نا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ بەڵگەكانی شەرع ، جا ئەو شوێنانەی كە فەرموودەی لەسەر حەرامێتی هاتبێ وەك باریك كردنەوەی ئەبرۆكان ئەوە دروست نییە ئەوەشی بەڵگەی گشتی و تایبەتی لەسەر نەهاتبێ ئەوە دروستە بەمەرجێ ئەو مادانەی ئافرەتان بەكاریان دەهێنن زیانی بۆ لەشیان تیادا نەبێت پاشان ئەو خۆجوانكردنە دەبێ بۆ مێرد بێت و بۆ دەرەوە نەبێت .