ئەگەر هاوڕێیەكم هەبوو كارو كاسبیەكەی حیلەو فێڵ بوو لەكاتێكدا منیش هەردەبوو سەردانی بكەم ،بۆنمونە كەسێكی بەڕەحم بوو ئایا تاوانم ناگات نانی بخۆم؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەگەر خودی ئەو خواردنەی پێشكەشی دەكات بەحەرام بەدەستی هێنا بوو یان ماڵەكەی هەموو بەحەرام بەدەست هێنابوو ئەوا دروست نی یە ئەو خواردنە بخۆیت، بەڵام ئەگەر ماڵەكەی تێكەڵ بوو لەحەرام وحەڵاڵ ئەوكاتە دروستە خواردنی بخۆیت لەسەر ڕای دروست وپەسەند كراوی زانایان) 
--------------------- 
بڕوانە كتێبی: (فتاوى اللجنة الدائمة): (22 / 333).