ئەگەر ئافرەت لە سوڕی مانگانە پاك بوویەوە پێش ئەوەی خۆی بشوات دروستە بۆ مێردەكەی جیماعی لەگەڵ بكات؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لەم مەسەلەیەدا چەند بۆ چونێكی جیاواز هەیە زۆربەی زانایان ئەڵێن گەر ئافرەت لە خوێنی حەیز پاك بوویەوە دەبێت (غوسل) بكات ئەنجا دروستە بۆ مێردەكەی جیماعی لەگەڵ بكات ئەم ئایەتەش دەكەنە بەڵگە كە خوای گەورە دەفەرموێ : {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ ...} (222) سورة البقرة 

واتە ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پرسیارت لێ دەكەن دەربارەی عادەتی مانگانەی ئافرەت پێیان بڵێ : ئەوە ئازار و زەرەرە كەوا بوو خۆتان بەدوور بگرن لە هاوسەرەكانتان كە لەو حاڵەتەدا بن و نزیكیان مەكەون تا پاك دەبنەوە ، جا كاتێك پاك و خاوێن بوونەوە خۆیان شۆرد بچنە لایان بەو شێوەیەی كە خوا فەرمانی پێ داوە . 
دەڵێن (فَإِذَا تَطَهَّرْنَ) كاتێك پاكبوونەوە واتە : بە ئاو ، ئەم زانایانەش وەك مالیك و شافعی و گبری بەڵام (مجاهد) و (عكرمة) و (طاوس) ئەڵێن تەنها نەمانی خوێن بۆ مێرد دروستە بچێتە لای و جیماعی لەگەڵ بكات ئەمەش لەڕاستیەوە نزیكە . 
والله أعلم .