خاوەن كچ گەر هاتوو خوازبێنی كچی بچوكی كرا و ئەویش قەدەغەی بەشودانی كرد بەبیانوی (ترتیب)، واتە : بەپێی تەمەنی كچەكانی، بچوك بەشوو نەدات پێش گەورە ؟ ئەمەش گرفتێكە توشیی من بووە، گەنجێك هاتە خوازبێنیم كەئاستێكی بەرزی هەبوو لەدینداری و ڕەوشت و چاودێریی كردن لەسەر نوێژەكانی بەڵام باوكم هەر قایل نەبوو بەشوودانم ی ڕەتكردەوە ، ئەمەش لەبەر ئەوەی خوشكێكی لە خۆم گەورەترم هەیە مێردی نەكردووە ، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەم دەربارەی ئەم كێشەیە ڕێنماییم بكەن ، چونكە كۆمەڵگاكەمان مەسەلەی ژنهێنان و مێردكرنی زۆر ئاڵۆز كردووە ، تەنها كچانیش بوون بەقوربانیی ؟.

وەڵام / 
پێویستە ئەوە بزانین كە كچ ئەمانەتە لەگەردنی باوكیدا، خاوەنی كچ بەرپرسیارە لەسەر ئەم ئەمانەتە ئەنجا كچ نابێ‌ وەكو شت و مەك بێت لای باوك، ئەگەر ویستی بیفرۆشێت و ئەگەر نا قەدەغەی بكات ، بەڵكە چاودێر و بەرپرسیارە لەوەی پێی سپێردراوە ، لەسەری واجبە ئەوەی بۆ كچەكەی چاكە هەڵیبژێرێت ، ئەگەر كەسێكی شیاو لەئاین و ڕەوشتدا خوازبێنی كچ بچوكەكەی كرد پێویستە بەمێردی بدات وحەرامە ئەگەر قەدەغەی بكات لەبەر هەر هۆیەكی ناشەرعی ، چونكە ئەوەی گرنگە خوازبێنی كار بەدین و ڕەوشت بێت و ئەوەی هەندێ‌ نەفام كردوویانە بە عادەت كە كچی بچوكی بەمێرد نادات ، لەبەر ئەوەی كچی گەورەی هەیە ، ئەمەش عادەتێكی خراپە لەبەر ئەوەی پێچەوانەی ئەوەیە كەشەریعەتی ئیسلام دەیخوازێت ، لەسەر ئەو باوكە كەقەدەغەی بەمێردانی كچی بچوكی دەكات ، (واجب)ە چاودێری وگرنگی دان بەكچی گەورەی بدات و لەخوا بترسێت ، چونكە پێدەچێت جارێكی تر مێردێكی هاوشانی بۆ ئامادە نەبێتەوە و داوای بەمێردانی لێ‌ بكرێت، كەوابوو لەسەری (واجب)ە بیدات بەكەسێكی هاوشانی كچەكەی خۆی ، كچی گەورەش خوا ڕزقی دەدات و مێرد دەكات ، لەوانەیە دەرگایەكیش بێت خوای گەورە لە كچی گەورەش بیكاتەوە، خوا بۆی ئاسان بكات كەسێكی شایستەی بەدین و ڕەوشت خوازبێنی بكات ، والله الموفق.
انظر : فتاوى منار الأسلام ج3 ص215.